Backdrop
Poster

ئەژدیهای یاکینیکو

Yakiniku Dragon

2018-06-22 (7 ساڵ و 9 مانگ و 11 ڕۆژ لەمەوبەر دەرچووە) 7.9 1 بینەر 128 خولەک بۆ خێزان گونجاوە
دراما
فیلمەکە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ناوچەی کانسای لە ژاپۆن.. یۆنگ-گیل کۆرییە، بەڵام ڕووی لە ژاپۆن کردووە و نیشتەجێ بووە. چێشتخانەیەکی بچووکی بە ناوی یاکینیکو ئەژدیها بەڕێوەدەبات. خێزاندارە و خاوەنی سێ کچە کە بریتین لە کچە گەورەکەی یۆنگ-هوا، کچە ناوەڕاستەکەی ی-هوا و کچە بچووکەکەی می-هوا. کچە گەورەکەی یۆنگ-هوا لەگەڵ تێتسوۆ هاوڕێیەتی دەکات، بەڵام جیا دەبنەوە. کچە ناوەڕاستەکەی یی هوا تێتسۆی خۆشدەوێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات، بەڵام تێتسۆ هێشتا خوشکە گەورەکەی خۆشدەوێت و جیا دەبنەوە. کچە بچووکەکەی می هوا دەیەوێت ببێتە گۆرانیبێژ، بەڵام عاشقی پیاوێکی خێزاندارە.

دەرهێنەر

Wishing Chong

باری بەرهەم

ئازاد کرا

تکایە کەمێک چاوەڕێبە...
فیلمەکە ئامادە دەکرێت و وەردەگێڕدرێت

هاوشێوەکان