تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jack Nicholson

Jack Nicholson

لەدایکبوونی: 1937-04-22 شوێنی لەدایکبوون: Manhattan, New York, USA تێکڕای بەرهەم: 142

دەربارەی ئەکتەر

جۆن جۆزێف "جاک" نیکۆڵسن (بە ئینگلیزی : John Joseph "Jack" Nicholson لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧، ئەکتەر و دەرهێنەری فیلم و بەرهەمهێنەر و نووسەری خانەنشینکراوی ئەمریکییە. بەناوبانگە بە وێناکردنی زۆرجار بە تەوەرەی تاریکی کارەکتەرە دەمارگیرەکان. نیکۆڵسن ١٢ جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێناوە بۆ فیلمی One Flew Over the Cuckoo's Nest و فیلمی As Good as It Gets، هەروەها باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ Terms of Endearment. ئەو لەگەڵ واڵتەر برینان یەکسانە بۆ زۆرترین سەرکەوتنی نواندن لەلایەن ئەکتەری پیاوەوە (سێ)، و دووەم لە دوای کاترین هێپبورن بۆ زۆرترین سەرکەوتنی نواندن بە گشتی (چوار). هەروەها یەکێکە لەو تەنها دوو ئەکتەرەی کە لە هەر دەیەیەکدا لە ساڵانی شەستەکانەوە تا ٢٠٠٠کان کاندیدکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ نواندن (یان سەرەکی یان پاڵپشت) (ئەوەکەی تر مایکل کەین). حەوت خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستهێناوە، و لە ساڵی ٢٠٠١ خەڵاتی سەنتەری کێنێدی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩٤ بووە یەکێک لە گەنجترین ئەکتەرەکان کە خەڵاتی دەستکەوتی ژیانی دامەزراوەی فیلمی ئەمریکی پێبەخشراوە. فیلمە دیارەکان کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە بریتین لە، فیلمی Easy Rider، Chinatown، The Shining، Reds، Batman، A Few Good Men، About Schmidt، Something's Gotta Give، و The Departed.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.